به بردنه‌وه‌ی له هه‌لبژارده‌ی سویسرا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ.
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاریگای گازپرۆم ئارینا له شاری سان پترسبۆرگی ڕوسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی سویسرای برده‌وه.
له خوله‌كی هه‌شتدا، دینیس زه‌كه‌ریا یاریزانی سویسرا گۆڵێكی بۆ ئیتاڵیا به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست وهه‌شتدا، یاریزان شیردان شاكیری گۆڵی به‌رامبه‌ری سویسرای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له خوله‌كی حهفتاوحهوتیشدا، ناوبژیوان به كارتی سوور، ڕیمۆ فریلێری یاریزانی سویسرای كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد.
كاتی یاسایی یاری به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان ته‌واوبوو، بۆیه په‌نا برایه به‌ر دوو گێمی زیادكراو، له‌م دوو گێمه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی، دواتر لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه جێبه‌جێ كرا‌و له ئه‌نجامدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی، سویسراش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد .
به بردنه‌وه‌ی له سویسرا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گه‌یشته قۆناغی پێش کۆتایی جامی یۆڕۆ

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.