به‌رپرسێكی ئه‌مریكی جه‌ختیكردۆته‌وه كه جۆبایدن،سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوه سیاسه‌تی چاوپۆشی له‌گه‌ڵ ئێران په‌یڕه‌و نه‌كات و وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی میلیشیاكانی ئێران له عێراق ده‌داته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت له‌سه‌رزاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاندووه كه هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان به‌بێ سزا نابێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه گوتی: له رێگای كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانمانه‌وه هۆشداریمان داوه‌ته كه ئێران پاڵپشتی له میلیشیاكانی عێراق نه‌كات.
هاوكات ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه بۆ رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی میلیشیاكان له‌عێراق بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه بووه ،نه‌ك بۆ ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه .
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هێز وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه كه بكرێته سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.