جه‌یمس سۆرنتن ،كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی گوتی: به‌ڕاستی چێژم له چاوپێكه‌وتنه‌كانم له‌گه‌ڵ كورده‌كان و گه‌شتكردن به‌ناو كوردستاندا بینیوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: من هه‌میشه ئه‌و گه‌رموگوڕییه‌م دێته‌وه یاد، كه به‌رده‌وام لێم كراوه‌و هیوادارم هه‌رێمی كوردستان له به‌هێزه‌وه بۆ به‌هێزتر هه‌نگاو بنێت.
سۆرنتن ده‌شڵێت: هه‌لێكی زۆر مه‌زن هه‌یه لێره‌دا، من چوار خواستم هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه بریتییه له ..
یه‌كه‌م: كورد به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، پێویسته یه‌كگرتوو بن تا كاری باشتر ئه‌نجام بده‌ن.
دووه‌م: گۆڕانكارییه‌كی راسته‌قینه له ئارادایه، ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستانی عێراق ببێته دوبه‌یی عێراق، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به چاكسازییه‌كی رژد و بنچینه‌یی هه‌یه.
سێیه‌م: هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری له پێوه‌ره باڵاكانی مافه‌كانی مرۆڤ بكات، له‌ناویان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئازادی راده‌ربڕینه‌وه هه‌یه، دوایین راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وانه داوه كه پێویسته له‌م بواره‌دا ئه‌نجام بدرێن.
چواره‌م: هه‌رێمی كوردستان تێڕوانینی هه‌یه بۆ عێراق به‌گشتی و له به‌غدا كار بۆ به‌دیهێنانی ده‌كات.
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر ده‌شڵێت: بوونی عێراقێكی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ریتانیا له زۆر بواردا پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.