شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: ئەمڕۆ 2ی تەمووزی 2021، لە گەڕەکی جیھاد-ی شاری بەغدا دەست بەسەر 10 مووشەکدا گیراوە کە ئامادەکرابوون بۆ بۆردوومانکردنی بنکەیەکی سەربازیی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق.
ڕاشیگهیاندووه: بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، لەگەڵ بەشی ھەواڵگریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ھێزێکی لیوای ٦ی فیرقەی دووی پۆلیسی فیدراڵی شکستی بە ھەوڵێکی بەئامانجکردنی بنکەیەکی سەربازیی لە رۆژئاوای بەغدا ھێنا.
ههروهها ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەی پۆلیسی فیدڕاڵیدا دەستگیراوە بەسەر 10 مووشەکی جۆری گراد و گومانلێکراوێکیش دەستگیرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.