پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن ده‌ستێكی تێكده‌ره‌وه، دوو تاوه‌ری کارەبای هێڵی 132 کەیڤی ، كه كاره‌با له ڕێگه‌ی وێستگه‌ی باشووری هه‌ولێر ده‌گوازێتەوە بۆ وێستكهی مۆبایلی قه‌ره‌چوغ له مه‌خموور، ته‌قێندرایه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەم کارە تێکدەرانە، تیمه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر ده‌ستیان به‌چاككردنه‌وه‌ی هەردوو تاوە كرد.
ئه‌ندازیار فارس میرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر، لەمبارەیەوە رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ینی و پشووی فه‌رمی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا تیمه‌كانمان گەیشتنە شوێنەکە و سه‌رقالی چاكردنهوەی تاوەرەکانن و ئێستاش کاری تێدادەکەن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ تاوه‌ره‌كان چاك بكرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.