فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ڕایگه‌یاند: كه ژماره‌یه‌ك له بازگه‌كانی ناو شاری به‌غدا هه‌ڵگیران و ژماره‌یه‌ك له شه‌قامه داخراوه‌كانیش كرانه‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه به‌پێی پلانی ئه‌منی تایبه‌ت دانراوه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌و باره‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونی كرده‌وه كه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان و به مه‌به‌ستی سووكتركردنی قه‌ره‌باڵغیی هاتوچۆ له شه‌قامه‌كانی پایته‌خت ژماره‌یه‌كی زۆر بازگه هه‌ڵگیران و ژماره‌یه‌ك له شه‌قامه داخراوه‌كانیش كرانه‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه كه به سه‌رپه‌رشتیی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له ئه‌مینداریه‌تیی به‌غدا و هاتوچۆی گشتی بیست و حه‌وت بازگه بۆ چاودێری گۆڕان و چل و یه‌ك بازگهیش هه‌ڵگیران و بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا چل و چوار بازگه‌ی دیكه‌یش به ته‌واوه‌تی لابدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.