دژه تیرۆری كوردستان ڕاگه‌ێندراوێكی له‌باره‌ی شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاند: پەکەکە وەک پیشەی ھەمیشەییان لەھەر شوێنێک ھەست بە دەسەڵات و خۆسەپاندن بکەن، دوور لەھەموو یاسا و عورفێکی مرۆڤایەتی رێگا بە ھیچ بیروبۆچوونێکی دیکە نادەن جگە لەخۆیان.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و شەھیدکردنی ئەمین عیسا لەلایەن پەیەدەوە کە درێژکراوەی پەکەکەیە و ئیدانەکردنی ئەم تاوانە لەلایەن بالێۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا دووپاتکەرەوەی ئەو راستییەیە کە پەکەکە و پەیەدە وەک دوو رووی دراوێک جگە لە ھێزێکی دژە مرۆڤایەتی و شمولی و تاکرەو و خۆسەپێن و دژە کوردستانی ھیچی دیکە نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.