سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە 2021.7.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار، سەردانی قایمقامیەتی قەزایی مێرگەسۆری کرد و لهگهڵ غەفور ئەحمەد، قائیمقامى قهزایى مێرگەسۆر و بەرێوەبەرانی ناحییە و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە و بهشێك له ئەفسەر و پلەدارانی هێزەکانی ناوخۆی قەزاکە كۆبۆوه.
لەکۆبوونەوهکدا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە قائیمقام و بەرپرسانی ناوچەکە بهگشتیى و لەڕێگەی ئەوانیشەوە فەرمانبەرانی دەڤەرەکە کرد، کە سەرباری دۆخی سەختی دارایی و ئەو دۆخە نەخوازراوەی بەهۆی کۆرۆنا ههبووه، بەڵام توانیویانە تاڕادەیەکی باش ئهرك و کارەکانیان بەباشی بهڕێوەببەن".
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەدا، بەپێی ئەو پلان و بەرنامەی لەبەردەستمان دایە بۆ ئەم دەڤەر پڕۆژەی زیاترمان هەیە بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی دەڤەرەکە بکەین و ڕایگەیاند: "ئامانجی ئێمە خزمەتکردنی هاوڵاتییانە لەنێویشیدا هاوڵاتییانی ئەو دەڤەرە کەشایەنی ئەوەن خزمەتی زیاتریان پێشکەشبکرێت، دەڤەرێک چەندین جار وێرانکرابێت و کۆمەڵێک ماڵوێرانی بینیبێ و قوربانی زۆر گەورەی دابێت، بەدڵنییایەوە شایەنی خزمەتکردنە و ئێمەش بەشانازییەوە خزمەتی بکەین".
پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "لەچوارچێوەی کارنامەی حکومەت و ڕاسپاردەکانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمیشە ڕاسپێردرواین خزمەتی خەڵک بکەین، ئەگەر لە ئێستاش نەتوانین وەک پێویست لەودۆخە داراییەی هەیە وەک خزمەتبکەین، بەڵام بۆ ئایندە بە تەئکید پلان و بەرنامەمان هەیە لەتەواوی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو خزمەتانە پێشکە بکەین".
پاشان سەبارەت بەدهستكردنهوه بهپڕۆژه خزمەتگوزارییەکانی دەڤەرەکە و خزمەتکردنی هاوڵاتییانی لەچوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "بەبڕی (1,16,000,000) ملیارێک و شازدە ملیۆن دینار، لەسنووری قەزایی مێرگەسۆر دهست دهكرێتەوە به پڕۆژه خزمهتگوزارییەکان لەناوەندی قەزا و گوند و ناحییەکان، کە بەشێک لهو پرۆژانهش پڕۆژهی تەواونەکراون و ئهوانیتریش پرۆژەی نوێن، ئومێد دهكهین بتوانین لهداهاتوودا خزمهتى پترى ئهو دەڤەرەبكهین".
لەکۆتایشدا، وێڕای ئەوەی باس لەڕەوشی دەڤەرەکە بەگشتیی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان و کەم و کوڕی و پێداویستییەکانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان کرا، جەخت لەسەر چارەسەرکردن و دابینکردنی کەم و کوڕی و پێداویستییەکانی فەرمانگە و دام و دەزگاکان کرایەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.