سەرچاوەكانی دەنگوباسی فەڕەنسا بڵاویانكردەوە كە سەرەڕای ماڵئاواییكردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسای پاڵەوانی جیهان لە قۆناغی شازدەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا، چاوەڕوان دەكرێت دیدێ دیشامپ لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەكە بەردەوام بێت.
لەم بارەوە ڕۆژنامەی لۆپاریزیانی فەڕەنسی ئاشكرای كرد كە دیشامپ تا كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست ودووی قەتەر لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت.
هەمان ڕۆژنامە ڕوونیشیكردەوە كە هەفتەی داهاتوو دیشامپ لەگەڵ نۆیل لۆگریت سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی هۆكارەكانی ماڵئاواییكردنی فەڕەنسا لە قۆناغی شازدەی جامی یۆرۆ، بەڵام ئەم كۆبوونەوەیە كاریگەری نابێت بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ڕاهێنەرەكە لەگەڵ تیپی كەڵەشێرەكان، لەبەرئەوەی هەردوولا پێشتر ڕێككەوتوون بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی دیشامپ تا ساڵی دووهەزاروبیست وچوار .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.