په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند، له گوندی پیڕه‌ش له سنوری پارێزگای هه‌ولێر باوك و كوڕێك خنكان.
سالار نامیق په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند، له‌گوندی پیڕه‌ش له‌پارێزگای هه‌ولێر ، باوك و كوڕێك له كاتی مه‌له‌كردندا له‌مه‌له‌وانگه‌ی تایبه‌ت به باغه‌كه‌یان خنكان.
سالار نامیق راشیگه‌یاند، باوكه‌كه ناوی ئه‌مین فه‌خری به‌كره و له دایك بووی ساڵی 1984ه و كوڕه‌كه‌ش به‌ناوی جان ئه‌مین فه‌رخییه له دایك بووی ساڵی 2007ه .
نه‌قیب ئامانج شێخانی له بنكه‌ی پۆلیسی خه‌بات به كوردستان تیڤى راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 1 - 7 - 2021 ، ئاگادار كراینه‌وه، له هه بوونى حاله تیكى خنكانى دوو كه س دواى گه یشتن یان بۆشوینى رووداو توانرا هه ردو ته رمه كه ده ر بهنرێت .
نه‌قیب ئامانج شێخانی راشیگه‌یاند: دوای رووداوه‌كه هه‌ردوو ته‌رم ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا ، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتی پزیشكی له‌سه‌ر رووداوه‌كه.
له هه‌ولێر باوک و کوڕێک له کاتی مه‌له‌کردندا خنکان

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.