به له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى داراییى هاووڵاتییان، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان، به نووسراوى فه‌رمى داواى له خاوه‌نى پرۆژه‌ى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون کردووه کارئاسانى بکه‌ن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و قیستانه‌ى که له سه‌رشانى هاووڵاتییانى به‌شداربووى شوقه و یه‌که‌کانى نیشته‌جێبونه له هه‌رێمى کوردستان. سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتیى وه‌بەرهێنانى هه‌رێمى کوردستانیش رایده‌گه‌ێنێت، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن پێدانه‌وه‌ى قیسته‌کان له‌لا‌یه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به شێوەیه‌ک بێت کە له ئاست بار و گوزه‌رانى ئێستاى خه‌ڵکدا بێت، به‌شێک له خاوه‌نپرۆژه‌کان به خۆشحاڵییه‌وه به ده‌م داواکارییه‌که‌وه هاتوون.
د. محەمه‌د شوکرى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتیى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: تا ئێستا به دوو نووسراوى فه‌رمى خاوه‌ن پرۆژه‌ى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبونمان ئاگادار کردووەته‌وه له وەرگرتنەوەی قیستى هاوبه‌شانى پرۆژه‌کانى یه‌که‌ى نیشته‌جێبون، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌به‌رچاو بگرن و، نرخه‌کان به شێویه‌ک بێت کە بارى داراییى هاووڵاتییان له‌به‌رچاو بگیرێت و، به دیاریکراوى داوامان کردووه هه‌ر 100 دۆلارێک به‌رانبه‌ر به 130 هه‌زار دینار دیاری بکرێت و ئه‌و زیاده‌یه‌شى ده‌مێنێته‌وه، بخرێته سه‌ر قیسته‌کانى دواتر خۆشبه‌ختانه هه‌ندێک له خاوه‌نى پرۆژه‌کان به داوکه‌ى ئێمه ڕ‌ازى بون و هاوکار بوون.
د. محەمه‌د شوکرى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتیى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: له هه‌وڵەکه‌نمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى کۆتایی. بۆ ئه‌وه‌ش کۆبوونه‌وه‌کانمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیى وه‌به‌رهێنان به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ى تا ئێستا کراوه به شێوه‌ى داواکاری بووه، له ئه‌گه‌رى پابه‌ندنه‌بوونى وه‌به‌رهێنه‌ران ناچارین له داهاتوودا بیر له میکانیزم و بڕیارى دیکه بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام بابه‌ته‌که هێشتا گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌کرێت، هیودارم بگه‌ینه ئه‌نجامێک که له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییان و به‌شداربووانى ئه‌و یه‌کانه بێت.
سه‌باره‌ت به ته‌واونه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى ناو به‌شێک له یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتیی وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: خزمه‌تگوزاریى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون ڕێکخستنیان بۆ کراوه و گرفتێکى ئه‌وتۆیان نه‌ماوه، پێشتر به‌هۆى قه‌یرانى دارییى و بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆناوە، به‌شێک له خزمه‌تگوزاریى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبون ڕاگیران، به‌ڵام دواى پێداچوونه‌وه‌مان سه‌رله‌نوێ وه‌به‌رهێنه‌ران ئاگادار کرانه‌وه به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى که له پرۆژه‌که هه‌یه ئیلتیزام به ته‌واوکردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه بکات. ئێستا گرفته‌که چاره‌سه‌ر کراوه و کێشه‌یه‌کى ئه‌وتۆى نه‌ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.