له‌میانی ئاماده‌كاری یانه‌كان بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ، یانه‌ی ئێڤێرتۆن دوای رۆیشتنی كارلۆ ئه‌نچلۆتی ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ئیداره‌ی یانه ئینگلیزییه‌كه به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ رافائێل بینیتێزی ئیسپانی واژووكرد.
بینیتێزی ته‌مه‌ن شه‌ست ویه‌ك ساڵ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئێڤێرتۆن ده‌گرێته ئه‌ستۆ و له پێنجی ته‌مموزی داهاتوو سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م یه‌كه‌ی ڕاهێنانی یانه‌كه ده‌كات.
له ماوه‌ی رابردوو رافا بینیتێز ڕاهێنه‌ری یانه‌یه‌كی چینی بوو، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵاتی چینی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ئیسپانیا.
له ساڵانی دووهه‌زاروچوار تا دووهه‌زاروده ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول بوو و نازناوی چامپیۆنس لیگی بۆ یانه‌كه برده‌وه، ئێڤێرتۆن له وه‌رزی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌نچلۆتی تیپێكی ئاسان نه‌بوو له به‌رده‌م ركابه‌ره‌كانی، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یانه‌یه له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت بۆ پته‌وكردنی ڕیزه‌كانی له مێركاتۆی هاوینه، جیا له یانه‌ی لیڤه‌رپول، رافائیل بینیتز ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی چێڵسی و ڤالێنسیاو ڕیال مه‌دریدی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.