Erbil 12°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:42

کونسوڵی گشتیی ئێران داوایکرد شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی شورای وڵاته‌که‌ی بکه‌ن

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/6/30، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ نەسروڵڵا زارع رەشنوودی كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئێستاى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و پرسی نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی داعش و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامیی ئێران گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.

د.هێمن هه‌ورامی پیرۆزبایی له‌كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئیسلامیی ئێران كرد به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ پیرۆزبایى خۆى و په‌رله‌مانى كوردستانی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسی و دارایی و پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانى بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور خسته‌ڕوو و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستووردا كرده‌وه‌، هاوكات شێوازو میكانیزمی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورو وه‌رگرتنی بیروبۆچوونی فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى له‌سه‌ر ده‌ستوور خسته‌ڕوو.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامیی ئێران كردو جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی شوراى كۆمارى ئیسلامیی ئێران كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئیسلامیی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشخاڵیى خۆی به‌سه‌ردانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ى و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی شوراى ولاته‌كه‌ى و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خاته‌گه‌ڕوو داوایكرد شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆمارى ئیسلامیی ئێران بكه‌ن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیارى له‌ڕووى كاروبارى په‌رله‌مانییه‌وه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.