مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (28) ساڵەی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان كرد.
بە بۆنەی(٢٨)ەمین ساڵیادی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین و، هیوادارین لە پێناو بەدیهێنانی مافە نیشتیمانی و نەتەوەیی و دیموكراسیەكاندا بەردەوام بن و بەرەوپێش بچن.
لەو دەرفەتەدا جەخت لەسەر یەكڕیزیی و تەبایی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەینەوە بۆ كاركردن لەسەر یەكگوتاری سیاسی-نیشتیمانی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و داكۆكیكردن لە دەسكەوتەكانمان، هەروەها سوور بوون لە سەر پتەوكردنی بنەما راست و دروستەكانی خەبات و تێكۆشانی مەدەنیانە و دیموكراسیانە و، بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەكان.
هەر سەركەوتوو بن...
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30ـی حوزەیرانی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.