وڵاتی چین نیازی وایه له‌ساڵی 2033 یه‌كه‌م گه‌شتی به‌سه‌رنشینه‌وه ره‌وانه‌ی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بكات .
چین له‌م بواره‌دا پێشبڕكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی (ناسا)ی ئه‌مریكا ده‌كات،بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش نیازی وایه گشته‌كان به‌رده‌وام بكات، به‌ئامانجی درووستكردنی بنكه‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی سوور و سوود وه‌رگرتن له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی سه‌ر مه‌ریخ .
پسپۆڕان ده‌ڵێن : بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بمێنێته‌وه" ده‌بێت توانای سوود وه‌رگرتن له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی هه‌ساره‌كه‌ی هه‌بێت، به‌تایبه‌تی له سێ لایه‌ن وه‌كو ،ده‌رهێنانی ئاو له‌ژێر خاك و درووستكردنی ئۆكسجین و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با "بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره‌ش ده‌بێت، كهشتیگهلێك له كه‌شتییه ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وام له‌نێوان زه‌ویی و هه‌ساره‌ی مه‌ریخدا له‌هاتن و چووندابن.
ژێده‌ر- رۆیته‌ز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.