Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:54

خواردنی شوکوڵاته‌ کێشی مرۆڤ زیاد ناکات به‌ڵکو چه‌وری له‌ناو ده‌بات

ئاستی شه‌كره‌ له‌ خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

خواردنی شوكوڵاته‌ هاوكارێكی زۆر باشه‌ ، بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی مرۆڤ له‌هه‌مان كاتدا ئاستی شه‌كره‌ له‌ خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ خواردنه‌وه‌ به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ شیری شوكوڵاته‌یه‌، چونكه‌ پێكهاتووه‌ له‌ شیر و شوكوڵاته‌ كه‌ ئه‌م دوو خواردنه‌وه‌یه‌ پێكهاته‌كه‌یان پڕه‌ له‌ ڤیتامین و مادده‌ خۆراكییه‌كان كه‌ جه‌سته‌ ده‌پارێزن له‌ نه‌خۆشی.

له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ دا له‌ شاری بوسته‌ن له‌ هه‌رێمی ماساتشوستسی ئه‌مریكا ،كه‌ له‌سه‌ر 19 ئافره‌ت تاقیكراوته‌وه‌ به‌پێدانی 100 گرام له‌ شوكوڵاته‌ی شیر به‌دوو كاتی جیاواز یه‌كه‌میان به‌یانیان  كاتژمێرێك دوای له‌ خه‌وهه‌ڵسان ، دوومیان له‌شه‌و كاتژمێرێك ، پێش خه‌وتن  ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنی شیری شوكوڵاته‌  به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كان سوودێكی زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌ ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێشی مرۆڤ زیاد ناكات به‌ڵاكو حه‌زوو ئاره‌زوو له‌سه‌ر خواردن زیاد ده‌كات .

هه‌ر له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ دا ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنی شیری شوكوڵاته‌ له‌ به‌یانیاندا ،چه‌وری  له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌توێنێته‌وه‌و ده‌یسوتێنێت و ئاستی شه‌كره‌ له‌ خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

هۆكاری روودانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بوونی مادده‌یه‌كی كیمایی به‌سوود به‌ ناوی ( فلافانول) ئه‌وماده‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ نێو كه‌كاودا هه‌یه‌ زۆر به‌سووده‌.

لێكۆله‌وه‌ران له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان لێكۆڵینه‌وه‌كان فراوان بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پیاوانیش هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌بێت ،وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئافره‌تاندا هه‌بووه‌.

ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.