لە گەڕی سێیەمی قۆناغی یەكەمی جامی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە یاریەكی دیكەی گڕوپی شەشەم و ئاگرین و لە یاریگای ئێلیانز ئارینا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیاو هەنگاریا بە دوو گۆڵ بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون.
لە خولەكی یازدەدا، یاریزان ئادەم شالای دەرفەتێكی قۆستەوەو گۆڵێكی بۆ هەنگاریا تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی ئەڵمانیا هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریاندا، تا لە خولەكی شەست وشەش، یاریزان كای هاڤێرتز گۆڵی بەرامبەری مانشافتی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، بەڵام هێندەی نەبردو دوو خولەك دواتر، یاریزان ئەندراس شافێر گۆڵی دووەمی هەنگاریای تۆماركردو میوانەكانی پێشخست.
لە بەرامبەریشدا، ئەڵمانیەكان خۆیان بە دەستەوە نەداو لە خولەكی هەشتاوچواردا، یاریزان لیۆن گۆرێتزكا گۆڵی دووەم و بەرامبەری تیپی میوانداری بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە،.
بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی ئەڵمانیا بۆ چوار خاڵ بەرزبووەوەو بە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی شەشەم گەیشتە قۆناغی شازدە، هەنگاریاش بە تەنها دوو خاڵ لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوەو ماڵئاوایی لە جامی یۆرۆ كرد.
لهجامی نهتهوهکانی ئهوروپا ئهڵمانیا و ههنگاریا یهکسانبوون

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.