وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 31 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی چەند پرۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر، كە ئەو پارەیە بۆ كڕینی گازوایل و ئامێر بۆ پرۆژەكان بەكار دەهێنرێت.
بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە لە رێكەوتی 21//2021 بە واژووی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەرچووە، لەسەر ڕێژەی %17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، رەزامەندی نیشان درا لەسەر خەرجكردنی بڕی (31،340،000) تەنیا سی و یەك ملیۆن و سێسەد و چل هەزار دینار بۆ پەرەپێدانی چەند پرۆژەیەكی ئاو لە شاری هەولێر.
ئەو پرۆژانەی لە پارەكە سوودمەند دەبن، بریتین لە:
1-كڕینی چەك و وەلفی ئامێری كلۆر بۆ بەشی تاقیگە بە بڕی 10،400.000دینار.
2-كڕینی گازوایل بۆ ئامێری موەلیدەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بە بڕی 12،030،000دینار.
3-كڕینی ئامێری لەحیم (20-1200MM)105 model-I plast ڤیژن.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.