له گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له گڕوپی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كدۆنیای باكووری برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای یۆهان كرۆیف ئارینا له ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی بیست وچواردا، یاریزان مێمفیس دێپای گۆڵێكی بۆ هۆڵه‌ندا تۆماركرد‌و گێمی به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاویه‌كدا، یاریزان جۆرجینهۆ ڤاینالدۆم گۆڵی دووه‌می هۆڵه‌ندای به‌ده‌ستهێنا، دوای حه‌وت خوله‌كی دیكه‌ش، هه‌مان یاریزان ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد كه ئه‌مه‌ش سێیه‌م گۆڵی یاریزانه‌كه بوو له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو به كۆكردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ و به پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی سێیه‌م گه‌یشته قۆناغی شازده.
مه‌كدۆنیای باكووریش سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد .
هۆله‌ندا گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.