Erbil 11°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 22:48

کاتۆ سەعدولڵا: بایدن داوای له‌ ئۆردۆغان کردووه‌ که‌ هاوکار بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا

کوردستان TV
100%

چاودێرێكی سیاسی رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا دوای شه‌ری ڤیه‌تنام، شكستی زۆری هێنا ، ئه‌و شه‌ری ئه‌فغانستان وعێراق شتێكی تازه‌ بوو.

کاتۆ سەعدولڵا - چاودێری سیاسی له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌  ستراتیژییەتی ئەمریکا پرسی کشانەوە لە ئەفغانستان و عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا دوای شه‌ری ڤیه‌تنام ، شكستی زۆری هێنا ، ئه‌و شه‌ری ئه‌فغانستان وعێراق شتێكی تازه‌ بوو ، ئه‌و بڕیاره‌ هی ئه‌مرۆ نییه‌ ، ملیاره‌ها دۆلاری تێدا خه‌رج كردووه‌ ، جگه‌ له‌ زیانی گیانی ، له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری بریندار ، خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا فشاری خستۆته‌ سه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ ئه‌فغانستان و عێراق بكشێنێته‌وه‌ .

کاتۆ سەعدولڵا - گوتیشی: بایدن له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا داوای له‌ ئۆردوغان كرد كه‌ هاوكار بێت له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ، بۆ ئه‌وه‌ی باری قورسی سه‌ر شانی ئه‌مه‌ریكا سووك بكات و دواتر له‌ مانگی 11ی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی خۆی له‌ ئه‌فغانستان بكشێته‌وه‌ .

ئه‌مه‌ریكا پیشتر زانیاری نه‌بوو له‌ سه‌ر ئه‌فغانستان، به‌ڵام ماوه‌ی 20 ساڵه‌ ئێستا شاره‌زای ئه‌و هێزانه‌ن ، ئه‌و دانوستانه‌ی  نێوان ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان، زیاتر زه‌مانه‌تی تیا دیاری كراوه‌، بۆیه‌ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان تێگه‌یشتن و  باشتر ده‌زانن چۆن بڕیار بده‌ن، به‌ڵام عێراق وا نییه‌، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ بوونی نییه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاڵیبان ناتوانێت وه‌كو ساڵی 2002 هه‌مان هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر  به‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت . پاكستان ده‌بێته‌  فشارێك له‌ سه‌ر تاڵیبان .

کاتۆ سەعدولڵا سه‌باره‌ت به‌ عێراق رایگه‌یاند:  ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا بڕیاری نه‌داوه‌ له‌ عێراق بكشێته‌وه‌ ، مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ، زیاتر مه‌علوماتینه‌ ، ئه‌وه‌ش عێراق ده‌گه‌ڕینێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ ساڵی 2014 ، ئاسمانی عێراق له‌ ژێر كۆنترۆڵی عێراقه‌ ، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی زیاتر گرفت بۆ ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات .

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌یریكا و ئێران، کاتۆ سەعدولڵا رایگه‌یاند: ستراتیژیه‌تی ئێران هیچ جیاوازی نابێت له‌ سه‌ر گفتوگۆكانی له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.