ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت: لە دەوروبەری ھەولێر پڕۆژەیەک ھەیە لە بواری ئاو جێبەجێ دەکرێت بە گوژمەی دوو ملیار و 600 ملیۆن دینار لە ناوچەکانی باوەخەلان و زەرگەزەوی و ھەبابان و ناوچەی زرارەتی، بۆیە پڕۆژەیەکی گەورەیان بۆ جێبەجێ دەکرێت، کە زۆر گرنگە بۆ ئەو ناوچانە.
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان دهشڵێت: پڕۆژەکە لە ھێڵی سەرەکیی ئاوی قەندیل وەردەگیرێت و کۆگا دروست دەکرێت بۆ ئاوەکە و دواتر دابەش دەکرێت بەسەر ناوچەکە، بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن .
ئاری ئەحمەد باس لهوهش دهكات: بوودجەی ئەو پڕۆژەیە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگایە و ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و ئێستا دراوە بە کۆمپانیاش بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.