یانه‌ی سیدنی ئێف سیی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئوستڕالیا گه‌یشته یاری كۆتایی خوله‌كه، له قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی سیدنی ئێف سیی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی ئه‌دێلاید یونایتدی میوانی برده‌وه.
یاریزانانی سیدنی ئێف سی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی ئه‌دێلاید یونایتد‌و یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، هێرشبه‌ری ئینگلیزی، ئاده‌م لی فۆندرێ گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار له خوله‌كی بیست وچوار تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی بۆبۆ گۆڵی دووه‌می سیدنی ئێف سیی له خوله‌كی چلوسێ به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شهستوچواردا، ناوه‌ڕاستكاری ئیسپانی، خواندی لۆپێز تاكه گۆڵی ئه‌دێلاید یونایتدی له یاریه‌كه تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش سیدنی ئێف سیی گه‌یشته یاری كۆتایی خولی ئوسترالیا‌و له یاری كۆتایش، ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان مێلبۆرن سیتی و ماكارسه‌ر ده‌بێته‌وه .
له‌خولی ئوستوڕاڵیا سیدنی ئێف سی گه‌یشته یاری کۆتایی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.