Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:25

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی: لە سنورى ماوەت چەند گەشتیارێک ڕزگارکران

کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: دواى ئەوەى لە بنکەى ئاگرکوژێنەوەى ماوەت ئاگادارکرانەوە کە چەند گەشتیارێک بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش ڕوویان کردۆتە چەمى دووئاوان سەر بە قەزاى ماوەت کە لەپڕ ئاوەکە دەکرێتەوە ئاستى ڕووبارەکە بەرز دەبێتەوە ئەو هاووڵاتیانە ڕێگایان لێ دەگیرێت دەست بەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت گەیشتنە شوێنى مەبەست.
پۆلیس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دواى هەوڵ و ماندو بونێکى زۆر بە هەماهەنگى پۆلیسى ئاگرکوژێنەوەى ماوەت توانرا ئەو هاووڵاتیانە ڕزگاربکرێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.