كاتژمێر 3 ى بەرەبەیانی رۆژی شهمه 19-6-2021، لەگەری دوومی قۆناغی گرووپەکانی جامی کۆپا ئەمەریکا هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرگوای و ئەرژەنتین رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.
لای خۆیەوە هێرشبەری هەلبژاردەی ئۆرگوای لویس سوارێز لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هاورێیەتی نێوان من و مێسی کاریگەری نیە بەنێو یاریگا، بۆیە هەوڵ دەدەم باشترین ئاست پێشکەش بکەین.
سەبارەت بەگۆلپارێزی هەڵبژاردەی تانگۆ ئەمیلیانۆ مارتینزی، سوارێز وتی: مارتینزی لەگەڵ ئەستۆن فێلا نمایشێکی بەهێزی پێشکەشکرد لە وەرزی رابردوو، دیاریکردنی مارتینزی بۆ پارێزگاری لەگۆڵی ئەرژەنتین بێگومان بەئاسانی نەبووە، بەڵکو بەدواداچوون و لێکدانەوەی زۆری بۆ کراوە.
لەبەشێکی دیکەی قسکانیدا سوارێز دووپاتیکردەوە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین هەڵبژاردەیەکی ئاسان نیە و نابێ بهێلین بەئاسانی دەرفەت بدۆزنەوە، چونکە ئەوان لەرووی هێرشبەریەوە زۆر بەهێزن، لەبەرامبەردا دەبێ ئێمە سوود لەخاڵە لاوازەکانی تانگۆ وەربگرێن تا براوەی سێ خالی یاریەکە بین.
له کۆپا ئهمریکا ئهرژهنتین و ئۆرۆگوای رووبهرووی یهک دهبنهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.