گرووپی حه‌وت ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه له دژی داعش به‌ده‌ستیان هێناوه.
باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، تویتێكی بڵاوكرده‌وه كه بریتییه له راگه‌یێندراوی گرووپی حه‌وت له‌باره‌ی عێراق كه په‌سنی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی گرووپی حه‌وته..
ستایشی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حكومه‌تی عێراقیشه‌وه له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له دژی داعش به‌ده‌ستیان هێناوه. پاڵپشتیی خۆمان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه و بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه. هاوكات پاڵپشتیی خۆمان بۆ سه‌روه‌ریی عێراق و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یشی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. پشتیوانیی ته‌واوی خۆمان بۆ بڕیاری ژماره 2576ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش راده‌گه‌یێنین بۆ به‌شداریپێكردنی چاو‌دێر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردن و گه‌ره‌نتیكردنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا. هه‌روه‌ها هانی عێراقییه‌كان ده‌ده‌ین بۆ به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. له كۆتاییدا پێشوازی له هه‌وڵی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ لێپێچینه‌وه له گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌رچوو له یاسا ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه له سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق ته‌نیا ئه‌ركیان پێدانی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییه بۆ هێزه عێراقییه‌كان و پێدانی راوێژی سه‌ربازیی بۆ جه‌نگی دژ به داعش.
ژێده‌ر/ رووداو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.