Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:39

پێشه‌وا هه‌ورامانى: مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونییه‌وه‌ هه‌وڵیداوه‌ پرسی بودجه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکات

کوردستان TV
#7
100%

پێشه‌وا هه‌ورامانى له‌باره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ رایگه‌یاند: مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌ پابه‌ندبووه‌ به‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانى گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان گوتیشی: هه‌روه‌ك ده‌زانین مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گرنگى زۆرى به‌ پرسى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان داوه‌، دواى دوو رۆژ له‌ سوێندخواردنى جه‌نابیان، سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌ردانى به‌غداى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م پرسه‌ چاره‌سه‌ر بێت، بۆ زامنكردنى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، دواى ماندوو بوون و كۆبوونه‌وه‌و دانیشتێكى زۆر، ئه‌و كێشه‌ خه‌ریكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

هه‌ورامانى گوتيشی: هیوادارین ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دێت، ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێته‌ مووچه‌ى خه‌ڵك، ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ ئێمه‌ له‌ پێش هه‌موو پرسه‌كانه‌وه‌ دێت، تاوه‌كو مووچه‌ به‌ ته‌واوه‌تى بدرێت و ئه‌و خۆگوونجاندنه‌ كۆتایی پێ بهێنرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.