Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:14

مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ بەغدا گەیشتووینەتە ڕێکەوتن کە به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ لەگەڵ  گفتوگۆمان دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ ڕاستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.

ڕاشیگه‌ياندووه‌: خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌،.

مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حیساب دەکرێت بە (أثر رجعی). 

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە. سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.