لیره‌ی توركی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وام به‌هاكه‌ی له به‌رامبه‌ر دراوه بیانییه‌كان له‌ده‌ست ده‌دات، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆككۆماری توركیا، دووباره نرخه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زی.
پێش كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و بایدن نرخی یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به 845 لیره بوو، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌كه نرخی یه‌ك دۆلار ئاستی 855 لیره‌ی تێ په‌ڕاند.
شاره‌زایانی ئابووری باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و بایدن كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بێ ئه‌نجام و بێ ده‌ستكه‌وت بووه.
شاره‌زایان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتنێك كرابایا یا ئه‌گه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌ڵوێست و رابۆچوونه‌كاندا هه‌بایا ئه‌وا بێگۆمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئابووری ده‌كرد و نرخی دۆلار زیاترداده‌به‌زی ،به‌ڵام به هۆی بێ ئه‌نجام بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ، نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركیا زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.