وەزارەتی کارەبای عێراق، رایگەیاند: ماوهییهكه تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە عێراق لهلایهن تیرۆرستانی داعشهوه دەکرێنە ئامانج.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش دوو تاوەری چوارسهد كهیڤی هێڵی گازیی نەینەوا-بێجییان تایبەت بە گواستنەوەی تەزووی کارەبا لە نێوان پارێزگاکانی سەڵاحەددین و نەینەوا تەقاندەوە، ناوچەی رووداوەکەش لە نێوان شەرگات و هەولێر و موسڵە.
هاوكات ئاماژه بهوشكراوه، تەقاندنەوەی ئەو دوو تاوەرە، بووەتە هۆی پچڕانی تەزووی کارەبا لە ناوچەیەکی بەرفراوانی سەڵاحەددین، جیا لەوە رووداوەکە بووەتە هۆی قووڵبوونەوەی قەیرانی کەمئاوی لە پارێزگای سەڵاحەددین کە بیست رۆژە بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی رووباری دیجلە سەریهەڵداوە و نەتوانراوە چارە بکرێت و نەهامەتییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
هەروەها وەزارەتی کارەبای عێراق، درەنگانی شەوی رابردوو، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: لە نزیک گوندی داود لە شارەدێی ریاز سهر به پارێزگای کەرکووک، تیرۆرستان هێڵی چوارسهد كهیڤی كەرکوک-گیارەی گازی تایبەت بە گواستنەوەی تەزووی کارەبای لە باکوور كرده ئامانج، لە رێگەی تەقاندنەوەی بۆمبی چێندراو بە تاوەری ژمارە سهدو پهنجاو پێنج.
بههۆی هێرشهكهوه هێڵهكه له كار كهوت، دواجار لهلایهن تیمهكانی كارهبا توانرا هێڵهكه چاكبكرێتهوه.
ماوهییهكه تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە عێراق لهلایهن تیرۆرستانی داعشهوه دەکرێنە ئامانج، رۆژی دووشەممە سی و یهكی ئایار، تاوەرێکی هێڵی هاوردەکردنی تەزووی کارەبا لە ئێرانەوە بۆ پارێزگای دیالە بە بۆمبێکی چێندراو تەقێندرایەوە، بەهۆیەوە تەزووی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی دیالە بڕا. دواتر داعش بەرپرسیاریێتی تەقاندنەوەی تاوەرەکەی لە ئەستۆ گرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.