Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 03:37

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە د. کاوه‌ مه‌حموود دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ د. کاوه‌ مه‌حموود سکرتێری حزبی شیووعیی کوردستان ده‌كات، بۆ کۆچی دوایی دایکی.

ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٦/١٤ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بەڕێز د. کاوه‌ مه‌حموود سکرتێری حزبی شیووعیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی خولێخۆشبوویان‌، وێڕای پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌ربڕى.

به‌ڕێزیان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به‌ بنەماڵە به‌ڕێزه‌که‌یان ببه‌خشێت.

لاى خۆیەوە، به‌ڕێز د. کاوه‌ مه‌حموود سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دەربڕی.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.