ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری هەڵوەشانەوەی دەوامی نۆرە (تناوب)ی فەرمانگەکان ده‌رده‌كات.
له‌نووسراوێكی ئومێد سه‌باح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كه‌ئاراسته‌ی دام و ده‌زگاكان كراوه ، له رۆژی 13 -6-2021ده‌رچووه و رایدهگهێنێت: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر راییکردنی کاروباری هاووڵاتیان، کاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ نەهێشتنی دەوامی بە نۆرە (تناوب)ی فەرمانبەران و پابەندکردنییان به ده‌وامی رۆژانە بە کاتەکانی دەوامی فەرمی.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر بەرامبەر فەرمانبەری سەرپێچیکار بەپێی یاسای رێکاری فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 14ی ساڵی 1991ی هەموارکراو.
ئەنجوومەنی وەزیران بریاڕێک لەبارەی دەوامی فەرمانبەران ده‌رده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.