Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:26

وه‌زاره‌تی کاره‌بای هه‌رێم و عێراق بریارێکی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌رکرد

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 14 - 6 - 2021 ،  كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لەزێدان خەلەف بەڕێوەبەری گشتی كارەبای باكوری وەزارەتی كارەبای حكومەتی فیدراڵی و شاندی یاوەری كرد.
 وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت: له‌دیداره‌كه‌دا باس لەو گرفت و كێشە تەكنیكیانەی كارەبا  كرا كە لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵدا بوونیان هەیە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كه‌ وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، داوای لەهەردوو لێژنەی پەیوەنداری كارەبا لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی كرد بەزووترین كات كار بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ئەو گرفت و كێشانە بكەن .
 لەلایەن خۆیانەوە شاندی وەزارەتی كارەبای عێراقی فیدڕاڵ، سوپاسی وەزیری كارەبایان كرد بۆ ئەو هەماهەنگی و كارئاسانییەی كە پێشكەشیان كراوە بۆ چارەسەر و یەكلاكردنەوەی كێشەكانی كارەبا لەتەواویی ناوچەكانی ماددەی 140. 
  له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا،  لێژنەی باڵای هەردوو وەزارەت كۆبوونەوەكانی خۆیان دەست پێكردوو بڕیاردرا بۆ هەر پارێزگایەك كە سنوری ناوچه‌ كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و  ماددەی 140 دەیگرێتەوە لێژنەی تەكنیكی و ئیداریی تایبەت بەكارەبا دابمەزرێت.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.