Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:36

وەزارەتی بەرگری عێراق: قۆناغێکی دیکه‌ی ئۆپه‌راسیۆن به‌ئامانجی راوه‌دوونانی داعش لەرۆژئاوا ده‌ستپێکرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی شێرەکانی جەزیرە، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق رایگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی بەوەداوە کە ئۆپەراسیۆنی "شێرەکانی جەزیرە 2 لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق دەستی پێکراوە.
راشیگەیاندووە کە ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، رۆژئاوای نەینەوا و سەڵاحەددین بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەکەن کە لە 10 میحوەرەوە ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە دابینکراوە و نووسیوویەتی: ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.