به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌ووتووه، ئێران رێژه‌یه‌كی زۆری دراوی تومه‌ن ده‌خاته بازاڕه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه دۆلارێكی زۆر له‌پارێزگاكه‌دا ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت .
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌هه‌ن: رۆژانه ، چاپی نوێ و دراوی كاغەزی (تومه‌نی ئێرانی)بەردەوام دێتە ناو بازاڕی سلێمانیەوە، له هه‌مانکاتدا بە پێچەوانەوە دۆلاری ئەمریكی دەچێتەوە وڵاتی ئێران.
لەئێستادا وڵاتی ئێران بەردەوام چاپی نوێ دروست دەكات بە بێ پاڵپشتی وڵاتان، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوشدا، دوو جۆری كاغەزی تمه‌نی نوێی خستە بازاڕەوه، لە جۆری 50 هەزاری و 100 هەزاری.
پسپۆرانی ئابووری هۆشداری ده‌ده‌ن له هه‌ره‌سهێنانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هه‌رێمی كوردستان، به‌و پێیه‌ی تومهنێکی زۆر و ساخته هاتۆته بازاڕ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری داڕمانی تری تومه‌ن هه‌یه.
ئێران رێژه‌یه‌کی زۆری تومه‌ن ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.