Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:28

وڵاتانی گرووپی G7: یه‌ک ملیار دۆز ڤاکسین دەبەخشرێته‌ وڵاتە هەژارەکان

کوردستان TV
100%


وڵاتانی گرووپی G7، بە مەبەستی کۆتایی پێھێنانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە ماوەی ساڵی داھاتوودا بڕی یەک ملیار دۆزی ڤاکسین ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشنە وڵاتە ھەژارەکان.

راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەی G7، کە لە رێککەوتی 11-13ی حوزەیران لە گوندی کابریس سەر بە هەرێمى لە كۆرنوال لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، ئاشکراکرا.

راگەیەنداراوەکە، ئەوەی ئاشکراکرد کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی کۆتایی پێھێنانی بە پەتاكە، لە ماوەی ساڵی داھاتوودا بڕی یەک ملیار دۆزی ڤاکسین ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشرێتە وڵاتە ھەژارەکان.

گرووپى G7 لەراگەیەندراوەکەدا، داوای بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و پشتبەستوو بە زانست لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و بە سەرۆکایەتی شارەزایان، دەربارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.

لە راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەی G7دا، ئەوە وەبیرھێنرایەوە کە لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕی 12 ترلیۆن دۆلار ھاوکاری دارایی وڵاتانی ئەندام کراوە و تێیدا ھاتووە، "تاکو ئابوورییەکانمان پێویستی پێبێت ئەوە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی دارایی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.