به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 14 - 6 - 2021، نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت له بازاڕەکانی جیهان 73 دۆلار و 3 سه‌نتی تێپه‌ڕاند .
هه‌روه‌ها بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمانشێوە به‌راورد به‌رۆژانی پێشتر به‌رز بۆوه بۆ 71 دۆلار و 24 سەنت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و سستبوونی جوڵەی بازرگانی لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە بازاڕی نەوت ناجێگیری زۆری پێوەدیاربوو نرخی نه‌وت دابه‌زی .
لە ماوەكانی رابردوودا فراوانبوونی هەڵمەتەكانی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا و بڕیاری وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك پڵەس لە بارەی بەردەوامبوون لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكانی ئێستای نه‌وتن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.