Erbil 34°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:23

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربێجان لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ روژی یەكشەممە 2021/6/13، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە نەسیر مەمدوف هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی وڵاتی ئازەربێجان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دانیشتنێکدا باس لە دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە بەگشتی وھەرێمی کوردستان و ئازەربێجان بە تایبەتی کرا و هەروەها باس لەو ئالەنگاریانە کرا کە ڕوبەڕووی هەردوولا دەبنەوە وجەختکرایەوە لە بەھێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و بازگانیەکان و بە تایبەت لە بواری کەرتی گەشتوگوزار لە نێوان هەرێم و ئازەربێجان و بڕیاردرا ئەم سەردان وکۆبونەوانە بەردەوام بن لە پێناو بەرژەوەندی ھەردوولا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.