Erbil 34°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:25

قه‌ڵادزێ.. به‌هۆی وه‌ڕگه‌ڕانی ماتۆڕسکیلێکه‌وه‌ شوانکارێک گیانی لەدەستدا و شوانێکی تریش بە سەختی بریندار بوو

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا ماتۆڕسکیلێک لە دەروازەی قەڵادزێ وەرگەڕاو بەو هۆیەشەوە شۆفێرەکەی بەناوی ( خ . م. ع ) لەدایک بووی ساڵی 2002 پیشەی شوان دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا و سەرنیشینەکەشی کە لەگەڵ خۆی شوان بووە بە سەختی بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەشی بەڕێدەکرێ بۆ سلێمانی.

ڕاشیگه‌یاند: بەوتەی کەسوکارەکەی کوڕەکەیان و سەرنشینەکەی لە سنوری قەڵادزێ شوانکاریان بۆ مەڕدارێک کردووە، بەوتەی مەڕدارەکەش وەکوو هەموو ڕۆژێک ئێواران گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام لەڕێگا وەرگەڕاون و یەکێک لە شوانەکانی گیانی لەدەستداوە و یەکێکی تریش بریندار بووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.