(ووشكیی) ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه ناوچه‌یه‌ك تیایدا كه‌ش و ھه‌وا وشك ده‌بێت، ئه‌م ماوه‌یه‌ش (كورت یان درێژ ) ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی دابارینه ئاوییه‌كان بۆ خوار تێكڕاییهكانی، یان ناڕێكی له‌دابه‌شبوونی باران بارینهكان ده‌بێت به‌پێی وه‌رزه‌كانی باران بارین ( پاییز و زستان و به‌ھار) كه ئه‌مه‌ش زیان به به‌روبوومی كشت‌وكال و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، وه ئه‌مه‌ش ئه‌و ھاوسه‌نگییه‌ی له نێوان بارانبارینهكان و بوون به‌ھه‌ڵمی زه‌ویدا ھه‌یه تێكده‌دات و بوون به‌ھه‌ڵم یان ئاو ده‌ردانی زه‌وی زیاتر ده‌بێت له باران بارینهكان و به‌مه زه‌وی وشك ده‌بێته‌وه و رووه‌كیش ئه‌و شێیه‌ی كه تیایه‌تی به‌كار ده‌ھێنێت و به‌ره‌و وشكبوونه‌وه ده‌ڕوات.له كاتی به‌رده‌وامی و درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خواردن و خراپ بوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵ و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووبار و سه‌رچاوه و كانیاوه‌كان و ئاوی ژێر زه‌وی ده‌بێت و به‌رده‌وامی ئه‌م پرۆسه‌یه ناوچه‌كه به‌ره‌و بیابانبوون ده‌بات.
(( پۆلێنی وشكیی ))
١-ووشكیی ھه‌میشه‌یی: ئه‌م وشكییه به‌رده‌وامی ھه‌یه له ھه‌موو وه‌رزه‌كاندا بوون به‌ھه‌ڵم له بارانبارین زۆرتره، وه‌ك له بیابانه گه‌رمه‌كاندا ده‌بینرێت.
٢-ووشكیی وه‌رزیی: ئه‌مه ته‌نھا له وه‌رزه گه‌رم و وشكه‌كاندا رووده‌دات.
٣- ووشكیی له ناكاو: ئه‌مه ده‌ره‌نجامی نا جێگیریی یان به‌رزی و نزمی له باران بارین كه ھه‌ندێك وه‌رزی بارانبارین تووشی دێت وه‌ك له ناوچه نیمچه شێداره‌كان.
٤- ووشكیی نه‌بینراو: كه‌مبوونه‌وه‌ی شێی ناو خاك و ھه‌وایه.
(( جۆره‌كانی وشكیی ))
١- وشكیی ئاو و ھه‌وا:
ئه‌م جۆره‌ی وشكیی ده‌ره‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانبارینهكانی ناوچه‌یه‌كه بۆ خوار ئاستی تێكڕاییهكانی یان كورتھێنانێكی زۆر له بارانبارینهكاندا، كه ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی مانه‌وه‌ی زۆری باری جێگیربوونی كه‌ش و ھه‌وا و زاڵبوونی به‌رزه‌په‌ستان له‌و ناوچه‌یه‌و لاوازبوونی ئه‌و ناوچه‌یه بهكاریگهریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆكان و زۆری ماوه‌ی ساماڵ بوون و زیاتر ده‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر و كه ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ھه‌ڵمبوون زیاتر بێت.
٢- ووشكیی ھایدرۆلۆجی:
ئه‌م جۆره‌ی وشكیی كه‌مبوونه‌وه‌و كورتھێنانه له‌ئاوی رووبار و سه‌رچاوه ئاوی یه‌كان و كانی و ئاوی ژێر زه‌وییه، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانبارینهكان ده‌بێت، وه وشكی ھایدرۆلۆجی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ و به‌ھێزی ھه‌یه له‌گه‌ڵ وشكی ئاو و ھه‌وادا.
٣- وشكیی كشتوكاڵ:
ئه‌مجۆره‌ی وشكیی ده‌ره‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانبارینهكان یان نا رێكوپێكی دابه‌شبوونی بڕی باران بارینهكان له وه‌رزه‌كانی باران باریندا ( وه‌رزی پاییز و زستان و به‌ھار) ئه‌مه له رووی كشتوكاڵییه‌وه زیان به به‌روبومی كشتوكاڵ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو پێویسته ھه‌ر وه‌رزه بڕی پێویستی خۆی له‌باران ببارێت.
بۆ ئه‌مه‌ش شاره‌زایان و زانایانی ئاو و ھه‌واو جوگرافیا چه‌ندین ھاوكێشهو رێگه‌ی زانستیان به‌كارھێناوه بۆ دیاریكردن و پێوانه‌كردنی وشكی له‌وانه (لانگ، دیمارتون، ئامبرجیر، والته‌ر).
(( ھه‌رێمه وشكه‌كان له‌جیھاندا ))
١- بیابانه سارده‌كان له ناوچه جه‌مسه‌رییه‌كان: كه به‌رزه په‌ستان له‌م ناوچه‌یه‌دا باڵا ده‌سته‌و ناوچه‌یه‌كی سارده و له‌به‌ر ئه‌وه ھه‌واكه‌ی توانای ھه‌ڵگرتنی شێی نییه.
٢- بیابانه مام ناوه‌نده‌كان: كه ده‌كه‌ونه ناوه‌ڕاستی كیشوه‌ره‌كان وه‌ك بیابانه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئاسیا كه ھۆكاری وشكییهكهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دووریی ئه‌م ناوچانه له رووبه‌ره ئاوییه‌كان و بای وشك كاریگه‌ریی له‌سه‌ری ھه‌یه.
٣- بیابانه گه‌رمه‌كان: وه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوچه خولگه‌ییه‌كان و ئه‌مانه بای بازرگانی وشكی رۆژھه‌ڵات ده‌یانگرێته‌وه‌و كاریگه‌ریی و باڵاده‌ستیی بهرزهپهستانیش له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
(( ھۆكاره‌كانی وشكیی ))
ھۆكاره‌كان زۆرن له‌وانه ھۆكاری ئاووھه‌وا، ره‌گه‌زه‌كانی كه‌ش وھه‌وا (پله‌ی گه‌رما، بارانبارین، په‌ستانی ھه‌وا، با، شێ) و ئه‌م ره‌گه‌زانه‌ش ھۆكاری سه‌ره‌كین له‌دیاریكردنی ژینگه و ھه‌رێمی ئاو و ھه‌وایی وشك.
ھه‌روه‌ھا (سوڕه ئاووھهوایی و زه‌ریاییه‌كان) وه‌ك دیارده‌كانی (ئه‌لنینۆ و لانینا) كه كاریگه‌ریی ئه‌م دوو دیارده‌یه له‌سه‌ر كه‌ش و ھه‌وای زه‌وی ھه‌ندێك ناوچه به‌ره‌و وشكی و ھه‌ندێ ناوچه به‌ره‌و ته‌ڕیی و زیاده‌ڕه‌ویی كه‌ش و ھه‌وا ده‌بات له‌چه‌ند ساڵێك بۆ چه‌ند ساڵێك.
ھه‌روه‌ھا ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر كه‌ش و ھه‌وای جیھاندا ھاتووه، ھه‌ر له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و دروستبوونی شه‌پۆلی به‌رزبوونه‌وه و بێزاركه‌ره‌كانی پله‌كانی گه‌رما و گۆڕان له سیسته‌مه پهستانییهكان و جێگیربوون و باڵاده‌ستی به‌رزه په‌ستانه‌كان و لاوازبوونی نزمه په‌ستانه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.
ھه‌روه‌ھا دوور و نزیكیی ناوچه‌كه له رووبه‌ره ئاوییه‌كان و ھۆكاره تۆبۆگرافیهكان و به‌رز و نزمییهكان و سروشتی خاك، ڕووپۆشی سه‌وزایی و دره‌خت و دارستانه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر وشكیی ھه‌یه.
ھه‌روه‌ھا ھۆكاره مرۆییه‌كان و چالاكییه مرۆییه‌كان وه‌ك نازانستیی به‌كارھێنان له كشتوكاڵ و ئاودێری و سهوزاییكردن و زیاده‌ڕه‌ویی له به‌كارھێنانی ئاو و پیسكردنی ژینگه و به‌كارھێنانی وزه دژه كه‌ش و ھه‌وایی و ژینگه‌ییه‌كان و زیادكردنی گازه گهرمكارهكانی وه‌ك دووانه‌ئۆكسیدی كاربۆن و گازی میپان.
ئاسۆ كه‌مال ته‌ییب
بەڕێوەبەری کەشناسی وبوومەلەرزەزانی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.