Erbil 30°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:10

چه‌ند یانه‌یه‌کی ئینگلته‌را هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ مێرکاتۆی هاوینه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مارسێلۆ واژووبکه‌ن

کوردستان TV
100%


ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ئینگلته‌را ئاشكرایانكرد كه‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی ئینگلته‌را گرنگی به‌ تواناكانی مارسێلۆ داسیلڤای به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌ده‌ن و به‌ نیازن له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووبكه‌ن.
 له‌مباره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی میرۆری بریتانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو یانه‌ی لیدز یونایتدو ئێڤێرتۆن هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له‌ تواناكانی مارسێلۆ وه‌ربگرن، ئه‌ویش دوای ده‌ستنیشانكردنی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی به‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مارسێلۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پلانی ڕاهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ بێت بۆ وه‌رزی داهاتوو.
 له‌م وه‌رزه‌شداو دوای په‌یوه‌ندیكردنی فێرلاند مێندی به‌ ڕیزی میرێنگی، مارسێلۆ شوێنی خۆی له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ له‌ده‌ستداو گرێبه‌ستیشی له‌ كۆتایی وه‌رزی داهاتوو ته‌واوده‌بێت، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئیداره‌ی ڕیال له‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ بێت، نه‌وه‌كو له‌ هاوینی ساڵی داهاتوو به‌ خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری بێت.
 هه‌مان ڕۆژنامه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ مارسێلۆ ئاره‌زوو ده‌كات بچێته‌ ڕیزی ئێڤێرتۆن، به‌و مه‌رجه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و مووچه‌ی ساڵانه‌شی پێنج ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی بێت.
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.