Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:30

فینیکس سانز سێیه‌م سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ریه‌کی له‌ خولی باسکه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکای به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


تیپی فینیكس سانز سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پله‌ی ئۆفی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی به‌ده‌ستهێناو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ سه‌دوشازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دودوو خاڵ له‌ تیپی دێنڤێر ناگێتسی میوانداری برده‌وه.
 له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، فینیكس سانز به‌ په‌نجاونۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ په‌نجاوپێنج خاڵ له‌پێش میوانداره‌كه‌ی بوو.
 له‌ نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی تیپی میوان درێژه‌ی هه‌بوو تا یاریه‌كه‌ی به‌ جیاوازی چوارده‌ خاڵ به‌ سوودی خۆی ته‌واوكرد.
 به‌م بردنه‌وه‌ش فینیكس سانز هه‌نگاوێكی گرنگ له‌ قۆناغی كۆتایی پله‌ی ئۆفی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئێن بی ئه‌ی نزیك بووه‌وه، یاریزان دێڤین بۆكێر ڕۆڵێكی گرنگی له‌م بردنه‌وه‌ی فینیكس سانز بینی و بیست وهه‌شت خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، كریس پاولی هاوكاره‌كه‌شی بیست وحه‌وت خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان نیكۆلا جۆكیچ سیی و دوو خاڵی بۆ دێنڤێر تۆماركرد.
 

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.