وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و رایدهگهێنێت: ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە تەندەری پرۆژەی ناوبراو لە سەرەوە هەیە، لە سەر بوودجەی ئاسایی یە جا هەر بەڵێندەر و کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان/بەرێوەبەرایەتی ژمێریاری بکات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر، بەرامبەر به(١٠٠,٠٠٠) سەد ھەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی، و کرێی بڵاو کردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت.
وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان راشیدهگهێنێت:
1. فرۆشتنی تەندەر لە ڕێکەوتی (١٣/٦/٢٠٢١) دەست پێدەکات تا رێکەوتی(٢٤/٦/٢٠٢١) رۆژانە لە کاتژمێر (٩)ی سەر لە بەیانی تا (١٢)ی نێوەرۆ.
2. ڕۆژانی گەراندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا رێکەوتی (٢٧/٦/٢٠٢١) رۆژی یەک شەممە کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نێوەرۆ.
3. رۆژی کردنەوە و ئاشکراکردنی تەندەر لە هەمان رۆژ کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نێوەرۆ دەبێت، وە لە کاتی پشووی فەرمی دا دوا دەخرێت بۆ رۆژی دواتر.
4. ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە (30) رۆژی تەقویمی یە.
وهزارهتی دارایی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كهمهرجهكان بهم شێوهیه دهبێت:
• پێویستە ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرانەی بەشداری دەکەن ئەستۆپاكی و پشتگیری باجی دەرامەتی نوێ کراوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بهێنێت .
• تەواوی لایسنسەکان ئۆریجیناڵ بن (Original Window).
• ژمارەی (Part Number Or Serial Number) دەبێت دیاری بکرێت.
• سێرتیفیکەیتی کۆمپانیای سەرەکی(Original purchase certificate from vendor) پیشان بدرێت.
• ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی كە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت دەبێت گەرەنتی یەک ساڵی گشت کەل و پەلەکان بكات.
• ماوەی كار كردووی تەندەرەكان (مدە نفاژ العگاوات) (٩٠) نەوەت رۆژە لەرۆژی کردنەوەی تەندەرەکان دەست پێ دەکات.
• پێشكەش كردنی نرخ دەبێت بە پارەی نوێ چاپی عێراقی(دینار عێراقی) بێت.
• گشت باجێك و رسوماتێك لە ئەستۆی ئەو ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرە دەبێت کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێـت.
• خەرجی گواستنەوە و دامەزراندنی (Installation Software and Hardware) کەل و پەلەکان لە ئەستۆی ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرە دەبێت کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێـت، وە شوێنی وەرگرتنی (استلام)ی کەل و پەلەکان لە لایەن وەزارەتەوە دیاری دەکرێت.
• دەسەڵاتی گرێبەست کردن پابەند نییە بە کەمترین نرخی تەندەر.
• كۆمپانیا و بەڵێندەر دەبێت پابەند بێـت بە گشت رێنماییەکانی ژمارە (٢ ساڵی ٢٠١٦) وەزارەتی پلان دانان تایبەبە گرێبەستە گشتییەکان.
راگهیاندراوێک له وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی کوردستانهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.