ھەڤاڵی بەڕێز دكتۆر ئارام حەسەن
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری دەڤەری كۆیە، خوالێخۆشبوو (كوێخا حەسەن رەحیم)ی باوكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی باوكی كۆچكردوویشتان بە بەھەشتی بەرین شاد بكات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
_______________________________
بەڕێزان خانەوادەی شێخ سەلام جەبار لەتیف
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی و كادیری دیاری سلێمانی (شێخ سەلام جەبار لەتیف)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.