كتێبی (بزووتنه‌وه‌ی كورد) له‌لایه‌ن" ئیسماعیل فه‌تاح قازی" له ئینگلیزیه‌وه وهرگیڕادراوهته سه‌ر زمانی فارسی و له شاری مه‌هاباد چاپ كراوه.
كتێبی (بزووتنه‌وه‌ی كورد) له لایه‌ن ئێدگارد ئۆبالانس ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستا له به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆكانی به‌ریتانیاوه نووسراوه.
ئه‌م كتێبه له نۆ به‌ش پێكهاتووه كه چوار به‌شی سه‌ره‌تایی باسی شكڵ و فۆرمگرتنی بزووتنه‌وه‌ی كورد له هه‌ر چوار وڵاتی ئێران، سووریا، عێراق و توركیا ده‌كات و پێنج به‌شی دیكه‌شی به‌تایبه‌تی جه‌ختی كردووه‌ته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له باشووری كوردستان و به وردی باسی شه‌ڕه‌كان، دانوستاندنه‌كان و هاوكات ناكۆكییه‌كان ده‌كات.
شایانی باسه ئه‌م كتێبه دراوه‌ته وه‌رگێڕێكی دیكه‌ی كورد و له داهاتوویه‌كی نزیكدا به زمانی كوردیش چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئا- كامران
سه‌رچاوه / باس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.