مقده‌م هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو تۆمه‌تبارێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی سوری ، كه‌خه‌ڵكی سوریایه ده‌ستگیر كراوه ، كه له دووه‌م شه‌وی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا بڕی 200 مسقاڵ زێڕی له‌ماڵێكدا دزیوه .
گوته‌بێژی پۆلیسی راشیگه‌یاند: دزییه‌كه له‌گه‌ره‌كی 32 پارك بووه ، تۆمه‌تبار شاره‌زای له‌دزی كردن هه‌بووه ، به‌جۆرێك كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی دزییه‌كه ماڵه‌كه له‌ماڵه‌وه بوون، تۆمه‌تبار له‌نهۆمی سه‌ره‌وه دزییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه ، ماڵه‌كه‌ش له‌نهۆمی خواره‌وه بوون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: تۆمه‌تبار پێشتر پێشینه‌ی دزی كردنی هه‌بووه له‌وڵاتی سوریا .
مقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند: كه تۆمه‌تبار دواى دزینى 200 مسقاڵ زێڕه‌كه فرۆشتوویه‌تى، ئێستاش ده‌ست به‌سه‌ر بڕی ئه‌و پارانه‌دا گیراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه .
گوته‌بێژی پۆلیس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 414 ده‌ستگیر كراوه ، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و به‌پێی مادده‌ی ئاماژه پێكراو رووبه‌رووی سزای یاسایی خۆی له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی كه‌ئه‌نجامی داوه ده‌بێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.