Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:32

بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا

کوردستان TV
100%

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) کرایە ئامانج.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە دوای ئەوەی گرووپێکی دەرچوو لە یاسا سێ مووشەکیان ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد کرد کە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێنکەوتەوە، هەمان گرووپ بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن)، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدایان کردە ئامانج کە یەکێکیان خراوەتە خوارەوە.

راشیگەیاندووە کە دواتر سەبارەت بە چارەنووسی دوو فڕۆکەکەی دیکە زانیاری بڵاودەکەنەوە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەوانە بە سزا دەگەیەندرێن کە هەوڵی شێواندنی سەقامگیری کۆمەڵگای عێراق دەدەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هیچ زانیاریەک سەبارەت بەوە نەخراوەتەڕوو کە هێرشەکە زیانی لێکەوتووەتەوە یان نا.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بنکەیەکی سەربازیی لە خۆدەگرێت کە سەربازانی ئەمریکا تیادا جێگیرکراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.