Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:33

عێراق رێوشوێنی خێرای گرتووەتەبەر بۆ گێڕانەوەی پاره‌ بلۆککراوه‌کانی

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دادی عێراق راگەیاند، رێوشوێنی خێرای گرتووەتەبەر، بە ئامانجی گێڕاونەوه‌ی ئەو پارانەی عێراق کە لە ساڵی 1997وە تا 2003 لە دەرەوەدا بلۆککراون.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، ئەحمەد لعێبی  راگەیاند کە ژمارەیەک کەس و کۆمپانیا کە لە دەرەوە دەستیان بەسەر پارە بلۆککراوەکانی عێراق گرتووە و رەتی دەکەنەوە ئەو پارانە بگێرێنەوە بۆ عێراق و گوتی: "عێراق، سکاڵای یاسایی لە بەرامبەر ئەو کەس و کۆمپانیانە لە دەرەوە تۆمارکردووە".

لە ساڵانی رابردوودا دوای ئەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەھۆی داگیرکردنی کوێت لەسەرەتای نەوەتەکانی سەدەی رابردوو سزای ئابووریی بەسەر عێراقدا سەپاندبوو، پارەیەکی زۆری ئەو وڵاتە لە دەرەوە بلۆکۆکران.

سەرباری تێپەڕبوونی 19 ساڵ بەسەر رووخاندنی رژێمی پێشووتری عێراق لە 2003دا و ھەڵگرتنی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر عێراق، بەڵام ھێشتا پارە بلۆککراوەکان نەگێڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکە.

ئەحمەد لعێبی گوتیشی: "عێراق ھیچ ئامارێکی لەبارەی ئەو پارە بلۆککراوەکانی خۆی لە دەرەوە لەبەردەستدا نییە، چونکە بڕێکی زۆر لەو پارانە بەناوی کۆمپانیا و کەسانی سەردەمی رژێمی پێشووتر تۆمارکراون".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.