Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:46

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا: تورکیا وه‌کو هاوپه‌یمانێکی ناتۆ هه‌ڵسووکه‌وت ناکات

 له‌ دیداری نێوان بایدن و ئه‌ردۆغاندا بایدن به‌م بابه‌تانه‌ ده‌خرێته‌ روو
کوردستان TV
100%

ئانتۆنی بلینكه‌ن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاله‌ میان گوتارێكدا كه‌ له‌ كاتی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته‌دا، وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنه‌ و پرسیارانه‌ی سه‌ناتۆره‌كان دایه‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی توركیاوه‌ ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا كران.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ نه‌ته‌نیا له‌ پرسی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس 400 رووسیدا به‌ڵكو له‌ سه‌ر پرسی لیبیا، رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی، یونان، قوبرس و چه‌ندین پرسی دیكه‌ ناكۆكی زۆر گه‌وره‌ له‌ نێوان ئه‌مریكا و توركیادا هه‌یه‌ و ئه‌م ناكۆكییانه‌یش شاراوه‌ نین. توركیا له‌ هه‌مووی ئه‌و بوارانه‌دا له‌ ده‌ره‌وه‌ی پیوانه‌كانی ناتۆ هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات و وه‌كو ئه‌ندام و هاوپه‌یمانی ناتۆ جووڵه‌ ناكات.

بلینكه‌ن گوتی: له‌ دیداری نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن و سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا كه‌ بڕیاره‌ 14ی حوزه‌یران له‌ په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆ له‌ برۆكسێل ئه‌نجام بدرێت، بایدن به‌ جدی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ده‌كات و داوای لێ ده‌كات كه‌ وه‌كو ئه‌ندامێكی ناتۆ له‌ ئاست به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانیدا هه‌ڵسووكه‌وت بكات.

بلینكه‌ن جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌نیا له‌ بواری سیاسی به‌ڵكو له‌ بواری مافی مرۆڤ، ئازادی، ئازادی بیروڕا و ده‌ربرین و دیموكراسیدا ناكۆكی زۆر جدی له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكادا هه‌یه‌ و ئه‌مریكا هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ ره‌خنه‌ی توندی له‌ توركیا كردووه‌ و له‌ دیداره‌كه‌ی نێوان بایدن و ئه‌ردۆغاندا، ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی توندی خۆی له‌مباره‌یه‌وه‌ نیشانی توركیا ده‌دات.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.