Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 07:35

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی په‌که‌که‌ 25 شوێنی گه‌شتیاری له‌ سنووری زاخۆ زیانیان پێگه‌یشتووه‌

کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری زاخۆ بیست و پێنج هاوینه‌هه‌وارو شوێنی گه‌شتیاری زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری هه‌ردوو شاره‌دێی ده‌ركارو باتیفا له‌ شارۆچكه‌ی زاخۆ، بیست و پێنج هاوینه‌هه‌وارو شوێنی گه‌شتیاری زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

چیا ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری زاخۆ به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كه‌‌ له‌به‌ر ڕه‌وشی ئه‌منی و شه‌ڕی په‌كه‌كه‌و توركیا ڕێگه‌ ناده‌ن گه‌شتیاران سه‌ر له‌ سنووره‌كه‌ بده‌ن و گوتیشی تا ئێستا بیست و پێنج هاوینه‌هه‌وار له‌به‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ داخراون.

چه‌كدارانی پەکەکە دەستدرێژی دەکات و بێڕێزیی بەرانبەر بە قەوارەی سیاسی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەوە ڕوونە هەبوونی چه‌كدارانی پەکەکە بووەتە هۆی چۆڵکردنی هەزاران گوند و شارۆچکە و ئاوارەبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری گوندنشینان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.