دوو ئهفسهری هێزی پێشمهرگهی كوردستان له سنووری شنگال، لهلایهن چهكدارانی پهكهكهوه ڕفێندران.
بەیانی ئەمڕۆ دووشهممه 7-6-2021، دوو ئەفسەری پێشمەرگە بەناوەكانی فێرۆ میرزا عوسمان و بەدەل ئەمین عوسمان)، كە ئامۆزای یەكترن، لە كۆمەڵگەی خانسۆرەوە بەرەو گوندی بارێ لەسنووری قەزای شنگال چوون و كەوتوونەتە بۆسەی چەكدارانی پەكەكە و بەرەو شوێنێكی نادیار ڕفێندراون.
ئەمین عوسمان بەدەل، کە باوکی یەک لەو دوو ئەفسەرەیە و مامی ئەوی ترە، به کوردستان 24ی راگهیاندووه، هەر لە کاتی گەیشتنی دەنگۆی گرتنیان، ئێمە چووینە لای بەرپرسانی چهكدارانی پەکەکە و داوامان لێکردن ئازادیان بکەن، بەڵام پەکەکە ئینکاری ئەوە دەکەن کە ئەم دوو ئەفسەرە لە لای ئەوان بن.
ئەمین عوسمان باسى لهوهش كرد: ئێمە شایەدحاڵمان هەیە، کە چەکدارانی پەکەکە ئەو دوو ئەفسەرەی هێزی پێشمەرگەی شنگالى گرتووە و ئێمە مۆڵەتێکمان بە پەکەکە داوە کە ئەگەر ئازادیان نەکەن، ئێمە ڕێگای تر دەگرینە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.